لێکدانەوەی زمانی جەستەی ئەردۆغان و کازمی

بە کوردی، عرەبی، ئینگلیزیی و تورکی لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.

ئەمە بەشێکی لێکدانەوەکانە:-

– ئێمە عێراق وەک کراسەکەت ڕێکدەخەینەوە.

– ئیمە  پێکەوە دەتوانین شتەکان ڕێکبخەینەوە.

– خۆت ڕێکنەکەیتەوە ئێمە ئەوە دەکەین.

– بێجگە لە ئیهانە شتێکی دیکە نیە.

– ماستاوی بۆ دەکات.

-سوننە ڕێکخراوترە لەشیعە.

– بە دڵی خۆم دەستوەردان دەکەم.

– زۆر شپرزە و ناڕێکی وەک وڵاتەکەت.

– پەیجە ئینگلیزیی و عەرەبیەکانیش نوسیویانە (تردوه يعدل وضع العراق، You want him to adjust the situation of Iraq).

لێکدانەوە دروستەکە:

ئەوەندەی من زۆر بەوردی لە ڤیدیۆکەم ڕوانی دەتوان شتێکی جیاوازتر بڵێم، ڕوانگەی دەیان کەسم بینی دەربارەی ئەم بابەتە کە سەرجەمیان بەهەڵە دەزانم، لەو پەڕی باوری خۆمەوە دەلێم ئەمە هیچ پەیامێکی سیاسی نیە، تەنیا هاوکارییەکە بۆ ڕێکخستنەوەی یەخەی کراسەکەی کازمی لەلایەن ئەردۆگانەوە، هاوشێوەی ئەو هاوڕێ یان کەسەی لەسەر شەقام چاومان پێی دەکەوێت، لە داخستنی قۆپچەی کراسە کراوەکەمان ئاگادارمان دەکاتەوە، یان ڕیباتە خوارەکەمان بە دەستلێدانێکی نەرم بۆ ڕێک دەکاتەوە، یان مەندیلە خوارەکەمان بۆ ڕاست دەکاتەوە. ئەوەی هەیە ئەوەیە کازمی لە کاردانەوەدا کەمێک شلەژا، لە سەرجەم دیمەنەکانی دواتریشدا، ئەگەر لە ڤیدیۆکان بڕوانین ئەوە درک پێدەکەین، ئەو پاڵەوانە بەهێزە نەبوو کە لەسەر شەقامی عێراقی دەردەکەوێت، لەبەردەم ئەردۆگاندا بەهێز نەبوو.

سیاسیە باڵاکان، لەلایەن ڕاوێژکاری تایبەتەوە زۆر بەوردی ئەتەکێتی جلوبەرگیان پێدەگوترێت، ڕێکخستنی (ریبات، دوگمەی چاکەت، یەخە و قۆڵی کراس، گۆرەوی و قایش و کاتژمیر) زۆرکات دەشێت بشێوێن، ئەردۆگان ئاگادارە ناڕێکخراوییەک هەیە لە یەخەی کراسەکەی کازمیدا، بەباشی دەزانێت بۆی ڕێکبخاتەوە، دەشێت ئەم پەیامەی تێدابێت (کەمێک ناڕێکخراوی هاوڕێ، حەزەکەم یارمەتیت بدەم)، کازمیش هەر ئەمە بەوشێوەیە وەردەگریت (دەبوو ڕێکخراوتربومایە). هیچ ڕەوا نیە شپرزەیی عێراق و یەخەی کراسەکەی کازمی پێکەوە گرێبدەین، وەک ئەوە وایە بە کەلانەوە پیاز بخۆین.

هاوکار ڕەفیق

ھەواڵی زیاتر