پەیکەری دایناسۆرێک دۆزراوەتەوە کە ئەوەندەی مریشکێکە
پەیکەری دایناسۆرێکی بچووک دۆزاریەوە کە قەبارەی هێندەی مریشکێکە و مێژووەکەی بۆ 110ملیۆن ساڵ بەرلەئێسا دەگەڕێتەوە.
پەیکەرەکە لە دوورەگەیەکی بەڕازیل دۆزراوەتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ چاخی گەچین.
ئەو دایناسۆرە ناوی “ئۆپێراگارا جۆباتۆس”ە، قەبارەی هێندەی مریشکێکە و شێوەی لە شێوەی تاوسە، سەرچاوەی ژیانیشی خشۆک و مێروو بووە.