پاسپۆرت كارەكانی دەستپێدەكاتەوە
وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: سبەینێ کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕەگەزنامە و رۆژی دووشەممەش بەشێوەی ئەلیکترۆنی کارەکانی پاسەپۆرت دەستپێدەکاتەوە.
بەپێیی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی ناوخۆیی عێراق كە وێنەیەكی دەست باڵكێش كەوتووە، هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانیان ئاگادارکردۆتەوە دەوامی فەرمی دەستپێ بکەنەوە و کاروباری هاوڵاتیان ڕای بکەن.
كردنەوەی پاسپۆرت لە كاتێكدایە، لیژنەی باڵای سەلامەتی تەندروستی عێراق بڕیاریداوە لە دوای 23 مانگ فڕۆکەخانەکان بکرێنەوە و لەدوای جەژنی قوربانیش بەتەواوەتی قەدەغەی هاتوچۆ هەڵبگیرێت و ژیان ئاسایی بکرێتەوە.