کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، تا پێنج ملیۆن دۆلار پاداشتنی هەرکەسێک دەکەین کە زانیاریی بدات بۆ پچڕاندنی قاچاخچێتی داعش بە نەوت و شوێنەوار”.
پەیجی ڕەسمی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پۆستێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردۆتەوە ڕایگەیاند” پاداشتکردن تا پێنچ ملیۆن دۆلار بۆ زانیاری کە ببێتە ھۆی پچڕانی قاچاخچێتی داعش بۆ نەوت و پارچەی شوێنەواری دێرین”.
کونسوڵخانەی ئەمریکا داوای هاوکاری دەکات ” یارمەتیمان بدە بۆ راگرتنی گەیشتنی پاڵپشتی دارایی تیرۆریستەکان بۆ داعش، ئەگەر زانیاریت ھەیە، تۆ شیاوی بۆ پاداشتکردنی”.
ژمارەیەکی بۆ گەیاندنی زانیارییەکان داناوە و نووسیویەتی”نامە بۆ خەڵاتکردن لە پێناوی دادپەروەری بە ژمارە ١٢٠٢٧٠٢٧٨٤٣+ بنێرە لە رێگەی وەتس ئەپ و سیگنەڵ یاخود تەلەگرامەوە.”