عێراق..باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر كوشتنی خۆپیشانده‌ران هاته‌ ده‌نگ

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

باڵيۆزخانەی ئەمريکا لە عێراق، لە ڕاگەيەندراوێکدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەو توندوتیژييە نابەرپرسيارانەیەی بەرامبەر خۆپيشاندەران کراوه‌ و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت و ده‌ڵێت، واشنتۆن هاوكار دەبێت بۆ لێپێچينەوە له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌.

ده‌شڵێت، توندوتیژی لە بنەمای ديموکراسيدا جێی نابێتەوە و دەبێت حکومەتی عێراق خۆپيشاندەران و هەموو ئەو کەسانەی بپارێزێت كه‌ لايەنگری دەنگی ئازادن، داواشده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ش‌ له‌و كه‌سانه‌ بكات كه‌ توندوتیژییان به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامداوه‌.

27ى ئەم مانگە، لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در، له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌دری ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان له‌ شاری به‌غدا و چه‌ند شارێكی تری ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا، له‌ شاری زیقار له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا گرژی له‌نێوانیاندا دروستبوو و به‌وهۆیه‌وه‌ چەند کەسێک کوژران و ژمارەیەکى زۆر خۆپیشانده‌ریش برینداربوون، دواتر مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی زیقاری له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌ و هێزە ئەمنییەکانیش قەدەغەى هاتووچۆیان لە پاریزگاكه‌ ڕاگەیاند.

ھەواڵی زیاتر