ئەو هاوسەرگیرییەی لە سۆشیال میدیا دەنگدانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، هەرچەندە لە سۆشیالمیدیا گوترا کە تەمەنی 13 ساڵانە، بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونێکی باڵکێش، کچەکە تەمەنی 16 ساڵانە و بە رەزامەندی بەخێوکار هاوسەرگیریی کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، ئەو کچەی هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوە تەمەن 40 ساڵانەکە کردووە، تەمەنی 16 ساڵە و ئاوارەی سنووری موسڵە و لە هەولێر دادەنیشێت. پیاوەکەش تەمەنی 40 ساڵانە و سێ ژنی دیکەشی هەیە.
کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە باڵکێشی وت” ژن و پیاوەکە لە دانیشتووی ناحیەی هەریرنین، رێکخراوەکانی بەرگریکردن لە مافی ئافرەت و منداڵان دەتوانن بەدواداچوونی زیاتری بۆ بکەن”.
پێشتر وا بڵاوکرابووەوە کە کچەکە تەمەنی 13 ساڵانە و لەبری قەرز دراوە.
https://balkesh.com/uncategorized/12798/