عێراق..مادده‌ی 140ی ده‌ستوور گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت
لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق ڕایگه‌یاند، كارەكانمان كۆتایی هاتووە و ڕاپۆرتمان ئامادەیە و پێشكەش بە سەرۆكایەتی په‌رله‌مانی عێراقی ده‌كه‌ین و پێشنیاری گۆڕانكاریشمان له ماددەی (140)دا كردووه.
ئاماژەیان بەوەشكرد، ماددەی (140)ی تایبه‌ت به ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانیش یەكێكه لەو ماددانەی كه گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوونی لەسەر دەكرێت و گۆڕانكارییەكانیش لەلایەن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه یەكلایی دەكرێنەوە.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه، 26ی تشرینی دووه‌م، د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له نوسراوێكدا داوای له لیژنه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق كرد، كاره‌كانیان كۆتایی پێبهێنن.