باڵیۆزخانەى چین لە عێراق ڕێنمایی نوێی بۆ پێدانی ڤیزا ده‌ركرد

باڵیۆزخانه‌ی چین له‌ عێراق ڕایگه‌یاند ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، لە 29ى ئەم مانگەوە داواکارى ڤیزا لەڕێگەى ئه‌م لینكه‌وه‌ (hrnhk.cs.mfa.gov.cn-h5) ده‌بێت و خراوەتە سەر ماڵپەڕى باڵیۆزخانەکەش. 

ده‌شڵێت، ئەوانەى داواى ڤیزا دەکەن دەبێت لیستێک لەو لینکەوە پڕبکەنەوە و ڕاپۆرتێکى پزیشكیش له‌سه‌ر كۆرۆنا دابگرن و ئەنجامەکەشى نیگەتیڤ بێت.   

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، لەدواى ئەو ئه‌و ڕێككه‌وته‌وه‌ لەڕێگەى ئیمیلەوە ڕاپۆرتە پزیشکییەکان وەرناگرن.  

ھەواڵی زیاتر