”چوار هەزار چەكداری توركیا لە لیبیان”

پوەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا, راپۆرتێکی لەبارەی هێزەکانی سەر بە تورکیا لە لیبیا بڵاوکردەوە و، دەڵێت “تورکیا لەنێوان سێ هەزار و 500 بۆ سێ هەزار و 800 چەکداری سووریی بەکرێگرتووە و رەوانەی لیبیا کردوون لەماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا”.

پێنتاگۆن سەبارەت بە هەژموونی تورکیا لە لیبیا کە تەنیا باسی چارەگی یەکەمی ئەمساڵ دەکات، هاتووە؛ تورکیا پارەی داوە، هەروەها پێشنیازی پێدانی ناسنامەی وڵاتەکەی کردووە بۆ هەزاران چەکداری بەکرێگیراو کە شانبەشانی میلیشیاکانی نیشتەجێی تریپۆلی لەدژی خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتمانی لیبیا شەڕ دەکەن.

ھەواڵی زیاتر