كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌نگێلا مێركڵ، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی گروپی 20 به سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهانی وت: “ناتوانین به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا سه‌ركه‌وین، ئه‌گه‌ر یه‌كده‌ست و هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری یه‌كتر نه‌بین.”
وتیشی، “ئه‌وه‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان سودی لێ ببینرێت، به‌تایبه‌ت وڵاتانی هه‌ژار، ده‌بێت به‌نرخێكی كه‌م لێی سودمه‌ندبن، ئه‌گینا هیچمان نه‌كردووه.”
دوێنێ شه‌ممه، كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی گروپی 20 به‌ڕێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مێركڵ داوایكرد پشتگیری دستپێشخه‌ری”كوفاكس” بۆ دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا بكرێت.