یوئێن كاربۆ ڕێككەوتنی هەرێم و بەغداد دەكات
جنین هێننس پلاسخارت، سەرۆکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ ئەو کێشانەی نێوان هەرێم و بەغداد دەدات، کە لەنێو دەستوردا ئاماژەیان بۆکراوە و هەر لایەک خوێندنەوەی جیاوازی بۆ دەکات، بۆیە چاوی بە بەرپرسانی هەرێم و بەغداش کەوتووە.
بەپێی زانیاریەکان، هەوڵەکانی پلاسخارت لەنێو هەرێم و بەغداش پشتگیریان هەیە، بەڵام نەیاری زۆریشیان هەیە، بەو پێیەی بەشێک لەهەوڵەکانی پەیوەندی بە لایەنی یاسایی و ئابووریەوە هەیە و ڕەنگە کۆسپی بێتەپێش.