سبەی شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی کارکردنی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی باڵکێش، سبەی شەممە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ شێوازی کارکردنی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران دەکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەردووکیان بەشدارییان لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستاندا کرد.
هەفتەی رابردوو لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی سەردانی بەغدای کرد و رایگەیاند، “بهرلهوهى گلهیى له شیعه و سوننه بكهین، لهم سهردانهم بۆ بهغدا بۆم دهركهوت، كه تیمى دانوستانى ههرێم بهرپرسیارن لهوهى نهیانتوانیوه مووچهى مووچهخۆرانى ههرێم لهنێو (پرۆژەیاسای پڕكردنهوهی كورتهێنانی بودجه) جێگیر بكهن لهكاتێكدا چهندین بژارهی باشیان لهبهردهست بووه”.
ئەم راگەیەنراوەی لاهوور جەنگی، وەکو کاردانەوەیەک هەژمار دەکرێت لە بەرامبەر بەشداریکردنی قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە کە لە 15.11.2020دا بەڕێوەچوو.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی لەگەڵ ئەوەدا نەبووە یەکێتی لەو کۆبوونەوەیەدا هەبێ، بەڵام قوباد تاڵەبانی و ڕێواز فایەق بەشدارییان تێیدا کرد.