ئێران كوشتنی سه‌ركرده‌كه‌ی قاعیده له‌لایه‌ن “مۆساد”ه‌وه ڕه‌تده‌كاته‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئه‌مریكی له‌باره‌ی کوشتنی (ئه‌بو محه‌ممه‌د میسری)، كه‌سی دووەمی قاعیدەی لە خاکی ئێران‌دا ڕەتكردهوه و ڕایگەیاند، “هیچ تیرۆرستێکی ڕێکخراوی قاعیدە لە خاکی ئێران‌دا نییە.”
ده‌شڵێت، “واشنتۆن و تەلئەبیب دەیانەوێت ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بە ئێرانەوە ببەستنەوە لەڕێگەی بڵاوکردنەوە و دزەپێکردنی هەواڵی ناڕاسته‌وه بۆ میدیاکان.”
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، كه مانگی ئابی ئەمساڵ ده‌زگای هەواڵگری ئیسرائیل (مۆساد)، (ئەبو محەممەد میسری)، کەسی دووەمی ڕێکخراوی قاعیدەی لە تارانی پایتەختی ئێران‌دا کوشتووە.