پۆمپیۆ ده‌چێته ئه‌سته‌نبوڵ و له‌گه‌ڵ ئۆردو‌غان و هیچ به‌رپرسێكی توركیادا كۆنابێته‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وابڕیاره ماپك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چوارچێوەی سەردانی بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی تورکیاش بکات میدیاکانی ئەمریکاش بڵاویانكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، پۆمپیۆ داوایه‌كی مه‌ولود چاوشئۆغڵۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕەتکردووەتەوە، كه داوای كردووه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره بكات و له‌وێ كۆببنه‌وه.
میدیا ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن، مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا داوای لە مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە لە سەردانەکەیدا بۆ تورکیا سه‌ردانی ئەنقەرەی پایته‌خت بكات بۆ ئه‌وه‌ی لەوێ کۆببنەوە، بەڵام پۆمپیۆ داواكه‌ی ڕەتکردووەتەوە و وتوویه‌تی: “تەنیا لە ئەستەمبوڵ كۆده‌بمه‌وه” و داواشی لە چاوشئۆغڵۆ كردووه بچێتە ئەستەنبوڵ بۆ ئەوەی له‌وێ كۆببنه‌وه، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره كۆببێته‌وه.”
ئاماژەیان بەوەشکردووه، کە لە خشته‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی مایك پۆمپیۆدا ئه‌وه هاتووه، كه ناوبرا و له شاری ئەستەنبوڵ لەگەڵ چەند کەسایەتیەکی ئایینی‌دا کۆدەبێتەوە، به‌ڵام ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی توركیا و هیچ بەرپرسێکی تری حکومەتی ئه‌و وڵاته نابینێت، به‌رپرسانی توركیاش ئەوەیان به سوکایەتیکردن زانیوه و نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه.”