لۆدریان گەیشتە هەولێر
ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر .
لۆدریانلەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.
باڵكێش زانیویەتی سبەینێ لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی كۆدەبێتەوە