دۆڵەمەری: فەرەنسا دەیەوێت هەرێمی كوردستان بەهێزتربێت

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا، عەلی دۆڵەمەری، لەدیدارێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی باڵكێش،  باسی گرنگی سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ عێراق وە هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت: فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریی هەرێمی كوردستان و پێشمەرگە.

باڵكێش: تاچەند گرنگە لەم كاتەدا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەردانی عێراق و هەولێر دەكات؟

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا، عەلی دۆڵەمەری: ئێستا دۆخێكی تایبەت لە جیهاندا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروست بووە، سەرەرای ئەو دۆخەش فەرەنسا گرنگی بە عێراق و هەرێمی كوردستان دەدات و دوای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەوە یەكەمین سەردانی  وەزیری دەرەوەیە بۆ  عێراق و هەرێمی كوردستان ئەوەش بەو واتایەدێت كە فەرەنسا بەگرنگیەوە دەڕوانێتە هەرێمی كودرستان و عێراق، ئەوە لەكاتێكدایە تا ئێستا وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەشت جار سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.

باڵكێش: فەرەنسا چۆن دەڕوانێتە رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق؟

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری: لەراستیدا فەرەنساهەمییشە پشتیوانی عێراقێكی سەقامگیریی كردووەو بەردەوام پشتیوانی عێراق و هەرێمی كوردستانی كردووە لە رێككەوتنی نێوانیان و فەرەنسا دەیەوێت هەرێم و بەغداد بە باشی رێككەون.

باڵكێش: ئایا فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی هەرێمی كوردستان؟

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری: فەرەنسا وەك وڵاتێكی زلهێز و گەورە لە ناوچەكەدا بەبەردەوام پشتیوانی هەرێمی  كوردستانی كردووە و دەیەوێت هەرێمی كوردستان سەرجەم مافە دەستوریەكانی وەربگرێت و دەشیەوێت هەرێم مامەڵەیەكی دەستوریی كەورە لەگەڵ عێراقدا بكات بۆ ئەوەی بتوانێت مافە دەستوریەكانی وەربگرێت.

باڵكێش: ئایا فەرەنسا بەردەم دەبێت لە پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری: ئێستاش شەڕیی داعش لە عێراق و هەرێمی كوردستاندا هەیە و بەشێك لە شەرەكەش لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندایە. بۆیە فەرەنسا بەردەوام دەبێت لە هاوكاریی سەربازی و چەك و تەقەمەنی وهاوكاریی لۆجستی بۆ هەرێمی كوردستان تا كۆتایی هاتن بە شەریی داعش.

باڵكێش: پەیام لە سەردانی وەزیریی دەرەوە بۆ هەولێر چییە؟

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا عەلی دۆڵەمەری:  هەرێمی كوردستان بە نیسبەت ئەمریكاوە گرنگیەكی گەورەی هەیە و وەزیری دەرەوەش پەیمانی نوێی دۆستایەتی و پتەوكردنی پەیوەندیەكانی وڵاتەكەی بۆ هەرێمی كوردستان پێیە و دەیەوێت پێمان بڵێت كە دەمانەوێت دۆستانە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەین

ھەواڵی زیاتر