چاوەڕواننەکرا.. جۆ بایدن بە ڕەچەڵەک کوردە

بە گوێرەی چەند بەدواچوونێک، جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ڕەچەڵەک کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

بە گوێرەی هەواڵێکی “ئەیتارتاس”، کەسێک بە ناوی دکتۆر ” ئاندی ڤاسهول” لە دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی مێژوویی لە پەیمانگای ” ئێم ئای تی” ئەمریکی رایگەیاندووە، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی ورد، دەرکەوتووە کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ڕەچەڵەک کوردی ئێران “ڕۆژهەڵاتی کوردستان”ە و باپیرانی لە ڕۆژئاوای ئێراندا ژیاون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕەچەڵەکی جۆ بایدن دەگەڕێتەوە بۆ بنەماڵەی “بایەدان” لە ناوچەی پیرانشاری کوردستان و لە سەردەمی قاجارییەکاندا روویانکردووەتە ئەمریکا.

بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، باپیرە گەورەی بایدن ناوی “ئەبوبەکر خان بایەدان”بووە، کە کەسایەتییەکی ناوداری پیرانشار بووە، ئێستاش ناسناوی “بایدن” لە بایەدانی ئەو کاتەوە بۆی ماوەتەوە. کە لە سەردەمی نەسرەدین شای قاجاردا ژیاوە و دواتر بۆ ژێر دەسەڵاتی عوسمانییەکان هەڵاتووە و لە ‌هەڵەبجە گیرساوەتەوە و دەستی بە بازرگانی کردووە، دواتریش چووەتە بەیرووتی پایتەختی لوبنان.

لە راپۆرتەکەدا زیاتر هاتووە” ئەبوبەکرد خان” لە بەیرووت کۆچی دوایی دەکات و دواتر “عەلی ئەبوبەکر بایەدان”ی کوڕی لە سەردەمی ئینتیدابی فەرەنسادا لەسەر بانگهێشتی بازرگانێکی فەڕەنسی دەچێتە ئەمریکا و دواتریش خێزانەکەی دەبات و لەوێ دەست بە ژیان دەکەن.

ئەو مێژوو نووسە لە درێژەی بەدواداچوونەکەیدا دەڵێ” خانەوادەی بایەدانەکان کاری بازرگانیان دەکرد، دوای جەنگی جیهانی دووەم لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا نیشتەجێ بوون، لەبەر کاری بازرگانی. خانەوادەی بایەدان پەرت و بڵاو دەبنەوە و باپیرەی بایدن، لە گەنجێتیدا هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێکی کریستیانی ئەرسەدۆکس کردووە و لە کەنیسە مارەی بڕیوە. لەبەرئەوەش نەوەکانیان بوون بە کریستیان.

ھەواڵی زیاتر