كاروان كهلاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ سێشەممە، 10ی تشرینی دووهم، مات هانکوک، وەزیری تەندروستی بەریتانیا، ڕایگەیاند، “بەپێی ئەو ڕێنماییانەی ئاڕاستەی دەستەی تەندروستی وڵاتەکەی کراون بۆ خۆ ئامادەکردنی بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکە، لەسەرهتای مانگی 12ی ئهمساڵ دەست بەدابەشکردنی دەکرێت.”
ماڵپەڕی سکای نیوزی عەرەبیش بڵاویکردەوە، هانکوک، داوای لە دەستەی تەندروستی کردووە خۆیان بۆ سەرەتای مانگی 12 ئامادەبکەن بۆ دابەشکردنی ڤاکسینەکە، وتووشیەتی، “بەدڵنیاییەوە چەندین ڕێگری هەن هێشتا پێویستە تێیانپەڕێنین، هەندێک داتاش لەسەر سەلامەتی ڤاکسینەکە ماون کە ئەمە بابەتێکی گرنگە، بۆیە هیچ ڤاکسینێک دابەش ناکەین ئەگەر لە سەلامەتبوونی دڵنیانەبین”.
ئهمه لهكاتێكدایه، دوێنێ دووشەممە، 9ی تشرینی دووهم، کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ڕایانگەیاند، ئەو ڤاکسینەی بۆ کۆرۆنا پەرەیانپێداوە، 90% ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەکات، تەندروستی جیهانیش دەڵێت، بەهۆى دۆزینەوەى ڤاکسینەوە دەکرێت، تاوهکو مانگى 5ی ساڵى داهاتوو دۆخى کۆرۆنا بەشێوەیەکى گشتى بگۆڕێت.