شەش لایەن و کەسایەتی نزیکی داعش سزادران
بەگوێرەی راگەیاندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، سەنتەری بەئامانجکردنی پارەدارکردنی تیرۆر، کە پێکهاتووە لە ئەمەریکا و شەش وڵاتی دیکە، شەش کەسایەتی و لایەنی نزیک لە رێکخراوی داعشیان لە سوریا و عێراق سزاداوە و خستووهتە لیستی رەشی پارەدارکردنی تیرۆر.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، سزاکان چەند کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاری دارایی و ژمارەیەک دەستە و رێکخراوی خێرخوازی پەردەپۆشکراو بەبیانووی ساختە دەگرێتەوە، کە رۆڵی سهرهكیان هەبووە لە ناردنی سەدان هەزار دۆلار بۆ رێکخراوی داعش سەرکردەکانی، لە عێراق و سووریا