مه‌قته‌دا سه‌در باس له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در هۆشداریی له تێكدانی دراوی عیراقی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانی ئابووری به‌هۆی یاسای قه‌رزكردنه‌وه ده‌دات و داوا ده‌كات، سوود له ڕێككه‌وتننامه‌ی به‌غدا و چین ببینرێت كه له‌سه‌رده‌می “عادل عه‌بدولمه‌هدی”دا واژۆ كراوه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كورتهێنانی دارایی‌ش، چارهسهرینامهیهكی 16 خاڵی بڵاوكردووه‌ته‌وه و له خاڵی 16ههمیاندا باس له نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان، له‌وانه ئه‌و نه‌وته‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌هێنرێت.”
