باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق: ده‌بێت سنورێك بۆ په‌كه‌كه‌ دابنرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 6ی تشرینی دووه‌م، فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق، له‌ پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نوسیوویه‌تی: “ئەو کارەى پەکەکە لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا کردى، دەریخست كه‌ هەڕەشەیه‌ بۆ ئاسایشى ناوچەکە و گه‌ر بێت و سنوری بۆ دانه‌نرێت، هەڕەشە ده‌بێت بۆ ئاسایشى نەتەوەیى تورکیاش.”

ده‌شڵێت، دەبێت هاریکارى یەکتر دەستپێبکات لە دژى پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، ماوەی چەند هەفتەیەکە گرژییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ڕووی له‌ ئاڵۆزیی زیاتر كردووه‌ و لەچەند ڕۆژی ڕابردووشدا گەیشتە گرژی سەربازیی و کوژران و برینداری لێکەوتەوە و سه‌رله‌به‌ریانی ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی په‌كه‌كه‌ی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنی پاراستنی سه‌روه‌ری عێراقیدا.

ھەواڵی زیاتر