كاروان كهلای/ باڵكێش
نانسی پێڵۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ڕایگەیاند، شانازییەکی گەورەیە ئەوانی دیموکرات زۆربەی دەنگەکانیان بردووەتەوە و دەشڵێت، “بایدن بە زوویی نازناوی سەرۆک وەردەگرێت.”
ئاماژه بهوهشدهكات، كه هەلێکی زۆر گەورە لە بەردەمیاندایە و لەڕێگای سەرکەوتندان و زۆر بە ئاشکرا و ڕوونییش دیارە کە جۆ بایدن و کامالا هاریس بردوویانەتەوە و بەرەو کۆشکی سپی هەنگاو دەنێن و باسی لهوهشكرد، كه زۆرترن دەنگیان لە مێژووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بەدەستهێناوە.