حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە سنووری پارێزگای دهۆک.
حکومەتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: “سەرکۆنەی هێرش و پەلاماری چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین، کە هێزەکانی پێشمەرگەی لە پارێزگای دهۆک کردووەتە ئامانج، بەهۆیەوە شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە”.
حکومەتی عێراقی دەشڵێت: “بە تووندی ئەو هێرشە رەتدەکەینەوە، کە لەنێو خاکی عێراقدا کراوە، ئەمە هێرشە بۆ سەر سەروەریی عێراق، رێکارەکان دەگرنەبەر بۆ ئەوەی سنوورێک دابنرێت بۆ ئەو هێرش و پەلامارانە، کە ئاسایش و سەروەریی عێراق پێشێل دەکات”.