دۆناڵد ترەمپ:  ڤایرۆسە چینییەکە دۆخەکەی تێکدا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو راپرسییانەی لە ئەمریکا کراون، چەواشەکارانەن و جێگەی متمانە نین.

دۆناڵد ترەمپ لە ولایەتی ڤێرجینیا کۆنگرەیەکی ڕۆژنەماوانی ئەنجامدا و وتی” ئەو ڕاپرسییانەی لە ئەمریکا کراون چەواشەکارانەن، دۆخەکە لە بەرژەوەندی ئێمە تەواو دەبێت و لە هەموو ئەمریکا دۆخمان زۆرباشە”.

وتیشی” داهاتی تاک بەرزبووەتەوە و بەرهەمی خۆماڵی ئەمریکی زیادیکردووە، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە چینییەکە دۆخەکە تێکچوو، بەڵام ئێستا مردن و تووشبوون بە کۆرۆنا کەمبووەتەوە و  سەرکەوتنی ئێمە زۆر نزیکە”.

ھەواڵی زیاتر