حازم جەعفەر/ باڵکێش
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به پله‌ی 4.8 پله رێخته‌ر شاری ئیزمیری توركیای ھەژاند.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/11/1، بومەلەرزەیەک بە پلەی 4.8 رێخته‌ر و به‌دوری 16 كیلۆمه‌تر لە شاری ئیزمیر ڕوویدا و تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زاندراون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ھەینی ڕابردوو، بەھۆ بومەلەرزەیەکەوە کە گوڕەکەی 6.6 پله رێخته‌ر بوو، شاری ئیزمیری گرته‌وه، تێیدا 43 كه‌س گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی 900 كه‌سیش برینداربوون.