قائیمقامی كەلار: كۆنترۆڵی كۆرۆنا دەكەین

قائیمقامی كەلار، شەهاب حاجی ئەحمەد لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ تۆریی میدیایی باڵكێش،  سەبارەت بە دەستبەكار بوونی وەك قایمقامی نوێی كەلار باسی دۆخی تەندروستی خۆی و شاری كەلار و هەروەها دۆخی پێدوایستیەكانی شارەكەی دەكات و باسی ئەو هاوكارییانە دەكات كە لەلایەن حزب و خەڵكەوە بە شارەكە گەیشتووە.

باڵكێش: ئێستا دۆخی تەندروستی جەنابت چۆنە؟

 قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد: سوپاس بۆ خوا ئێستا زۆر باشم و توانیم زاڵببم بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا و خۆم و خێزانەكەم بەتەواوەتی توانیومانە ڤایرۆسەكە تێپەرێنین .

باڵكێش: بەگشتی دۆخی تەندروستی كەلار چۆنە؟

قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد: لە راستیدا لەماوەیی رابردوودا دۆخی تەندروستی كەلار زۆر خراپ بوو بەتایبەتی كەلەم چەند رۆژەیی رابردوودا  لەماوەی 24 كاتژمێر دا 10 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا و  چەندین كەسی دیكەش توشی ڤایرۆسەكە بوون، بەڵام بەهۆی هاوكاریەكانی شێخ لاهور هاوسەرۆكی یەكێتی و چەندین خێرخواز و رۆژنامەنوس توانیمان هاوكاریی تەواوەتی بۆ خەڵكی ناوچەكە دابین بكەین.

باڵكێش:  هاوسەرۆكی یەكێتی لاهور شێخ جەنگی چۆن هاوكاریی ئێوەی كردووە؟

قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد:  بەرێز لاهور شێخ جەنگی لە ماوەی چەند ڕۆژیی رابردوودا سەردانی قایمقامیەتی كەلاریی كرد و هاوكاریی زۆریی بۆدابین كردین و لەگەڵ ئەو هاوكاریانەشدا مووچەی شەش مانگی كارمەنانی نەخۆشخانەی تایبەتی  كەلاریی دابین كرد، ئەوە سەرەڕای ئەوەی كە شێخ لاهور بەڵێنی پێداین هاوكاریی تەواوەتیمان بكات لە هەموو بوارەكاندا وبەردەوام ئاگای لە شارەكەمان بێت.

باڵكێش: ئایا حكومەت هاوكاریی تەواوی ئێوەی كردووە؟

قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد: بێگومان حكومەتی هەرێم هیچ كەمتەرخەمیەكیان نەبووە و پارەو پێداویسیتی پزیشكیان بۆدابین كردووین زۆر سوپاسیان دەكەین بەڵام داواكاریین كە پێداویستی زیاتر بۆ شارەكە دابینبكرێت.

باڵكێش: ئایا دەتوانن بە تەواوەتی كۆنترۆڵی كۆرۆنا بكەن؟
قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد: بێگومان هەوڵی تەواوەتی دەدەین و كاریی زۆرباشیشمان بۆ كردووە ئەوە دوو رۆژە دۆخەكە خەریكە ئاسایی دەبێتەوە بە هەوڵی هەموو لایەك و رۆشنبیر و رۆژنامەنوس و كەسانی خێرخوازی.

باڵكێش: چ پەیامێكت هەیە بە خەڵكی كەلار؟

قائیمقامی كەلار شەهاب حاجی ئەحمەد: داوا لە خەڵكی شاری كەلاریی خۆشەویست دەكەم  هەموو شتێك بكەن بۆ ئەوەی پێكەوە بتوانین زاڵبین بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا و پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان ببن و هەوەها داوا لە خەڵكی دەست رۆشتوو سەرمایەدار و خێرخواز دەكەم دەستیان لە شارەكەمان بەرنەبێت و هاوكارییمان بكەن بۆ ئەوەی هەموومان پێكەوە بتوانین دۆخەكە چارەسەر بكەین

ھەواڵی زیاتر