ئاماری قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر به‌رزبووه‌وه
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
كاتژمێر 2:51 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ هه‌ینی 30ی ئۆكتۆبه‌ر، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.6 پله‌ی ڕێخته‌ر شاری ئیزمیری توركیای هه‌ژاند و به‌وهۆیه‌وه، زیاتر له 20 بینا و باڵه‌خانه ڕووخان و ژماره‌یه‌ك هاوڵاتیش گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
له‌باره‌ی زیانه‌كانه‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی باری به‌په‌له‌ی توركیا ڕایگه‌یاند. “ژماره‌ی قوربانییه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه، له‌ئێستادا 17 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی برینداره‌كانیش گه‌یشتووه‌ته 709 كه‌س و ته‌ندروستی به‌شێكیان ناجێگیره.”
وەزیرى تەندروستى تورکیا له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نوسیوویه‌تی: “38 ئۆتۆمبیلى فریاگوزاری و 35 تیمى پزیشکى و کۆپتەر ڕەوانەى شوێنى بومەلەرزەکەی ئیزمیر کراون، پارێزگارى ئیزمیریش ده‌ڵێت، نیمچە تسۆنامییەک دواى بومەلەرزەکە ڕوویداوە و بەهۆیەوە، کەسێک برینداربووە.”
باسى لەوەشکردووە، “بیناکانى دورگەکە زیانیان بەرکەوتووە، چونكه بومەلەرزەکەش بەهێزبووە و بۆ ماوەیەک بەردەوام بووه.”
