كاروان كهلاری/ باڵكێش
پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه)، بهرپرسیارێتی لهناوبردنی بۆری نهوتی بۆتاشی ههرێمی باگۆكی سهربه شاری مێردینی باكوری كوردستانی گرته ئهستۆ.
ناوهندی ڕاگهیاندن و چاپهمهنی ههپهگه، ڕاگهیندراوێكی بڵاوكردهوه و دهڵێن، “ڕۆژی 28ی ئهم مانگه هێزەکانمان لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکییەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە. لەو چالاکییەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناوچووە.”
دەقى راگەیەنراوەکە:
هێزەکانمان لە بەرواری ٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە دژی بۆری نەوتی بۆتاش لە هەرێمی باگۆکی سەر بە شاری مێردین چالاکیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە. لەو چالاکیەدا بۆری نەوتەکە بە تەواوەتی لەناو چووە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە بەرواری ١٤ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی چەلێی سەر بە جۆلەمێرگ لە گوندی گزێ، زائیتە، تخوب، گوزەرەش، سرتا هەلوەسیسێ و سرتا پیرێ و گردی شەهید عەگید دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کردبوو، بەڵام ئۆپڕاسیۆنەکە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمدا بێئەنجام کۆتایی پێهات.
هێرشە ئاسمانیەکانی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
سوپای داگیرکەری تورک هێرشی ئاسمانی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. زانیاریەکان لە بارەی هێرشە ئاسمانیەکانەوە بەم شێوەیە؛
-٢٤ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ناوچەی بەرگاری سەر بە هەرێمی گارێ فڕۆکە جەنگیەکانی گوندی یەکمالەیان بوردومان کرد.
-٢٤ی تشرینی یەکەیم لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەک لە ناوچەی کۆلتێی سەر بە هەرێمی خواکورک خەڵکی مەدەنی بوو بە ئامانجی بوردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک. دواتر بە ئۆبوس و هاوەن هەمان ناوچەی تۆپباران کرا. تۆپباران و بوردومانەکە هیچ زیانێکی گیانیی خەڵکی مەدەنی بەدواوە نەبوو، بەڵام ئۆتۆمبیلەکانیان لەناو چوون و زیانێکی زۆر مادیان بەرکەوت.
-٢٥ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٤:٣٠ خولەک لە ناوچەی مەیرۆکێی سەر بە هەرێمی گارێ، گوندی چەمرۆبۆتکی بوردومان کرا.
-٢٦ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٢:٥٠ خولەک لە هەرێمی زاپ، ناوچەی تی بوردومان کرا.
-٢٦ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٣:٠٠ لە هەرێمی زاپ، ناوچەی چەمچو بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا.
-٢٧ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠٥:٣٠ خولەک لە هەرێمی گارێ، ناوچەی سیانێ و دەوروبەری گوندی کانی ئۆهران بوردومان کرا.
-٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٦:٣٠ خولەک لە ناوچەی مەیرۆکێی سەر بەر هەرێمی گارێ، گوندی ستێڤری خوارووی لە کانتی کۆنترا بە فڕۆکەی جەنگی بوردومان کرا.
-٢٨ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ١٨:٤٠ خولەک ناوچەی چەمچوی سەر بە هەرێمی زاپ و هەمان رۆژ ناوچەی سیدای سەر بە هەرێم زاپیش بوردومان کران.
ئەو هێرشە ئاسمانیانە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو.