”سوكایەتی بە شكۆی مامۆستا كراوە”


لقی کەرکوكی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایانگەیاند، شەوی سێشەمە لە نەخۆشخانەی جمهوری شاری کەرکوک رووداوێکی نەخوازراو روویدا، یەکێک لە مامۆستاکانی شاری کەرکووک سەر بە خوێندنی کوردی بە کەلەپچەکراوی بەدیار هاوسەرەکەیەوسە چاوەڕێی مەرگی خێزانی بوو تا گیانی لەدەستدا.

لقی کەرکووکی یەکێتیی مامۆستایان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، جگەلەوەی ئەو کارە خاڵییە لە هەموو بەها مرۆڤایەتییەکان، سووکایەتیشە بەرامبەر پرۆسەی پەروەردە.

لقی کەرکوکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی ئەو کارەی کرد و بەبێ ڕێزی و سوکایەتی بە مافی مرۆڤی ناوبرد و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد لێکۆڵینەوەی ورد لەم بابەتە بکرێت و تاوانباران بە سزای یاسایی بگەیەنرێن. 

دوو رۆژ لەمەوبەر ڤیدیۆیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەژاند کەتێیدا مامۆستایەک دەردەکەوت کە بەدیار ژنەکە تووشبووەکەی بە کۆرۆنا کەلەپچە کراوە تاوەکو ژنەکەی گیان لە دەستدەدا. ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو.

ھەواڵی زیاتر