ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی لەگەڵ پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دەبن.

ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو رەشنوسی  (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکات. هەروەها راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخاتە بەر باس و گفتوگۆ.

(43)مین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (28 تشرینی یەكەم) بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران،  بەڕێوە دەچێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

حکومەتی هەرێمی کوردستان

ھەواڵی زیاتر