بیروڕا

دەست بەسەر زیاتر لە 25 کیلۆگرام زێڕی قەچاخدا گیرا

15-07-2020
دەست بەسەر زیاتر لە 25 کیلۆگرام زێڕی قەچاخدا گیرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەپێی راگەیەندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەراندا ئاماژە بە دەستبەسەرداگرتنی بڕی زیاتر لە 25 کیلۆگرام زێڕدا لەلایەن کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی سنووریدا کراوە، کە لە ناو کامیۆنێکی هەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی لەدیوی ئێران ویستویەتی بیهێنێتە ناو هەرێمی کوردستان.

هەر لەڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، "ئەمرۆ رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٤/٧/٢٠٢٠ کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران لە چالاکییەکی بێ وێنەدا لە کاتی پشکنینی بارھەلگرێکدا، توانیان دەست بەسەر (٢١ پارچە زێڕ)ـدا بگرن، کە دەکاتە 25 كیلۆ و 400 گر

ڕاگەیەنراوەكە باس لەوەشدەكات "ئەو بڕە زێڕە لە ناو چەکمەچەی بارھەلگرێکی عێراقیدا لە کاتی گەرانەوە حەشار درابوون و ھەوڵ درابوو بە شێوەی نایاسایی و بە قاچاخی داخلی ھەرێمی کوردستان بکەن، بەڵام لە دوای دەست بە سەر داگرتنی پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەشی یاسایی گومرگی حاجی ئۆمەران کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و گومرگی".