بیروڕا

کۆرۆنا لە بەرازیل کارەساتی دروستکرد

14-07-2020
کۆرۆنا لە بەرازیل کارەساتی دروستکرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی تەندروستی بەرازیل رایگەیاند، تەنیا لە یەک ڕۆژدا 1300 تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی بەرازیل لە راگەیەنراوێکیدا ئاماری یەک رۆژی تووشبوون و مردنی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تەنیا لە یەک ڕۆژی رابردوودا 41هەزار و 857کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 1300کەسیش بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.

لە ڕووی زۆری ژمارەی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا، بەڕازیل دووەم وڵاتە لە جیهان کە زۆرترین تووشبووی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا جەیر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی بەڕازیل ئامادەنەبوو رێکاری تەندروستی بگرێتەبەر.