بیروڕا

هواوی 64 ملیار دۆلار قازانجی کردووە-هەواڵ

14-07-2020
هواوی 64 ملیار دۆلار قازانجی کردووە-هەواڵ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

داهاتی هواوی، گەورە کۆمپانیای تەکنۆلۆجیای چینی، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە رێژەی 13.1% بەرزبووەتەوە. بەوەیش 64 ملیار دۆلار قازانجی کردووە.

بەرزبوونەوەی قازانجەکانی هواوی بەو مانایەیە کە کۆمپانیاکە توانیویەتی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووبارە ببووژێتەوە و بازاڕی خۆی بەدەست بهێنێتەوە.

سەرەڕای بەرزبوونەوەی قازانجەکانی هواوی، هێشتا ئەو کۆمپانیایە نیگەرانە لە بڕیارەکانی ئەمریکا لە دژی کۆمپانیاکە، بەوەی مامەڵەی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی لەگەڵ هواوی قەدەخە کردووە.

هەروەها کۆمپانیای هواوی ئەمڕۆ چاوەروانی بڕیاری حکومەتی چینە کە لەسەر بەشداریی هواوی لە تۆری فایڤ جیی بەریتانیا بڕیار دەدات.

کۆمپانیای هواوی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 64 ملیار دۆلار قازانجی کردووە کە بەرامبەر بە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو بە ریژەی 13.1% بەرزبوونەوەی پێوە دیارە.