بیروڕا

نوێژی جەژن لە شوێنەکراوەکانی سعودیەدا قەدەغە کرا -هەواڵ

14-07-2020
نوێژی جەژن لە شوێنەکراوەکانی سعودیەدا قەدەغە کرا -هەواڵ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنادا، بەرپرسانی وڵاتی سعودیە ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژنی قوربانیان له‌ ناوچه‌ كراوه‌کاندا قه‌ده‌غه‌كرد.

وەزارەتی کاروباری ئیسلامی لە سعودیە لە تویتەر ڕایگەیاند، بڕیاردراوه‌ نوێژی جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵ، لە ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگەدا له‌ مزگه‌وت و ئه‌و شوێنانه‌دا بكرێت كه‌ ئاماده‌كراون.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە له‌ چوارچێوه‌ی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا‌ نوێژی جه‌ژنی قوربان له‌ ناوچه‌ كراوه‌كاندا بەڕێوەناچێت.

بۆ جەژنی ڕەمەزانی ڕابردوو، لە سعودیە و زۆرینەی وڵاتانی دیکەی ئیسلامیدا، بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، نوێژی جەژن بەکۆمەڵ ئەنجام نەدرا، بەڵام نوێژه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ ٣١ ئایاردا له‌ مزگه‌وته‌كانی دیكەی سعودییەدا دەستیان پێکردەوە و دواتریش لە ٢١ی حوزەیراندا مزگەوتی حەرام لە مەککە بەڕووی نوێژخوێناندا کرایەوە.