بیروڕا

ئیسرائیل پەخشی کەناڵێکی کریستیانی لە وڵاتەکەی راگرت

11-07-2020
ئیسرائیل پەخشی کەناڵێکی کریستیانی لە وڵاتەکەی راگرت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دەستەی چاودێریی میدیای ئیسرائیل مۆڵەتی پەخشی لە کەناڵێکی ئایینی وەرگرتەوە، ئەوەش بەو بیانووەی هەوڵدەدات جووەکان بکاتە کریستیان.

لە کۆتایی مانگی نیسانی رابردوودا کەناڵی "گۆد تیڤی" واتە "تەلەڤزیۆنی خودا" لەسەر سیستمی "هۆت"ی ئیسرائیل دەستی بە پەخشکردنی پڕۆگرامەکانی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، پڕۆگرامەکانی بۆ کریستیانەکان پێویستن.

بەڵام هەر زوو کەناڵەکە نیگەرانی جیدی لای هەندێک لە جووەکانی وڵات دروستکرد و دەیڤید ئەمسالم، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئەو کاتەی ئیسرائیل رایگەیاند، کەناڵەکە ئامانجێکی ئایینیی تایبەتی هەیە و دەیەوێت جووەکان بکاتە کریستیان.