بیروڕا

نرخی نەوتی برێنت 2% بەرزبووەوە

11-07-2020
نرخی نەوتی برێنت 2% بەرزبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

نرخی نەوتی برێنت لە دوایین مامەڵەکانی رۆژی هەینی بە رێژەی 2% بەرزبووەوە، نرخی هەر بەرمیلێک بە 43 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. بەرمیلێک نەوتی سووکی رۆژئاوای تەکساسیش بە 40 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.  دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەوتیی وزە پێشبینییەکانی خۆی لەسەر خواست بۆ نەوتی خاو بەرزکردەوە بۆ سەرووی 92 ملیۆن بەرمیل، نرخی نەوت رۆژی هەینی بەرزبووەوە. پێشبینییەکانی ئاژانسی نێودەوڵەوتیی وزە خواستی لەسەر نەوت 400 هەزار بەرمیل زیادکردووە. هەرچەندە نرخی نەوتی برێنت لەدوای داڕمانی، لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بەرزبووەتەوە بۆ دوو هێندەی پێش ئەو ماوەیە، بەڵام زۆربوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا مەترسی هەیە ببێتە هۆکار بۆ کەمکردنەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی نەوت. شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی کۆرۆناش رێگەی نەدا نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە، بەوپێیەی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا بۆ سەرووی 63 هەزار کەس لە 24 کاژێردا بەرزبووەوە.