کوردستان

ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی کرێکاران دابەش دەکرێت

01-09-2026
ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی کرێکاران  دابەش دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە هەولێر رایگەیاند، کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی بانکی فیدڕاڵ بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان. 

بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران لە هەولێر، ئاگادارییەکی بۆ ئەو کرێکارە خانەنشینکراوانە بڵاوکردەوە کە لە چوارچێوەی ناوخۆی هەرێم خانەنشین بوون، و رایگەیاند 1ـی ئەیلوولی 2026، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی کرێکار دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە، کرێکارانی خانەنشینکراو دەتوانن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، سەردانی "بانکی فیدراڵ / نووسینگەی دێدەوان" بکەن.