جیهان

سێنتکۆم گیانلەدەستدانی تەواوی ستافی فڕۆکە ئەمریکییەکەی لە عێراق پشتڕاست کردەوە

13-03-2026
سێنتکۆم گیانلەدەستدانی تەواوی ستافی فڕۆکە ئەمریکییەکەی لە عێراق پشتڕاست کردەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هەر 6 ئەندامی ستافی فڕۆکە سووتەمەنییەکەی جۆری (KC-135) کە لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتبووە خوارەوە، گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، فڕۆکەکە لە ڕێکەوتی 12ی ئازار، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی (Epic Fury) لە خاکی عێراقدا کەوتووەتە خوارەوە. 

سەبارەت بە هۆکاری ڕووداوەکەش، ئاماژە بەوە دراوە کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، بەڵام ئەوە ڕوون کراوەتەوە کەوتنەخوارەوەکە پەیوەندی بە هێرشی دوژمنکارانە یان تەقەی هەڵەوە نەبووە.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ناسنامەی ستافە گیانلەدەستداوەکە بە نهێنی دەهێڵدرێتەوە، تاوەکو 24 کاتژمێر بەسەر ئاگادارکردنەوەی فەرمیی کەسوکاریاندا تێدەپەڕێت.