جیهان

پەیامێک لە ترەمپەوە بۆ سوودانی

09-07-2025
پەیامێک لە ترەمپەوە بۆ سوودانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دۆناڵد ترەمپ نامەیەکی لەبارەی پێناسی گومرگی بۆ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق نارد. 

لە نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دا هاتووە، "لە یەکی ئابەوە 30٪ پێناسی گومرگی دەخەینە سەر بەرهەمەکانی عێراق." 

رۆژی پێنجشەممە، سێی تەممووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، لە رۆژی هەینییەوە بە نامە وڵاتان لە رێژەی پێناسە گومرگییەکان ئاگادار دەکاتەوە.  

سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن بە رۆژنامەڤانانی گوت، "ئەوەی من دەمەوێت ئەوەیە نامەیەک بنێرین و پێیان بڵێین چ پێناسێکی گومرگی دەدەن. ئەمە زۆر ئاسانترە." گوتیشی: "دەست بە ناردنی چەند نامەیەک دەکەین، پێدەچێت لە سبەینێوە دەستپێبکەین."

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی دۆناڵد ترەمپ پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمەکانیدا سەپاندووە. 

لە نامەکەی ترەمپ دا هاتووە، ئەگەر کۆمپانیاکانی عێراق لە ئەمریکا بەرهەمەکانیان بەرهەمبهێنن، پێناسی گومرگییان لەسەر هەڵدەگرێت.