به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی كه‌ركوك لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 117 تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، هاوکات 142 تووشبووی ڤایرۆسەکەش چاكبوونه‌ته‌وه.
هەر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوەکەی ته‌ندروستی كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ شەممە 2020/8/22، 117 تووشبوو كۆرۆنا له پارێزگاکە ده‌ستنیشانكراون و كۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسەکەش گه‌یشتووه‌ته هه‌شت هه‌زار و 218 کەس.
له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگاکە 4 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ستداوه، ژمارەی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه لەو پارێزگایە، گه‌یشتووه‌ته 359 كه‌س.
ئاماژە بەوەشکراوە له ناو تووشبووانی ڤایرۆسەکە لە شه‌و و رۆژی ڕابردوودا، هەشت تووشبوویان کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەکانی شاری کەرکووکن.