جیهان

سوپای ئیسرائیل نوێترین ئاماری سەربازە كوژراوەكانی لە غەززە ڕادەگەیەنێت

18-02-2024
سوپای ئیسرائیل نوێترین ئاماری سەربازە كوژراوەكانی لە غەززە ڕادەگەیەنێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لە سەرەتای حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە نزیک دەبێتەوە بۆ 600 سەرباز.

سوپای ئیسرائیل ئاشکرای دەکات کە ژمارەی کوژراوەکانیان لە سەرەتای شەڕی غەززەوە گەیشتووەتە 573 سەرباز و ئەفسەر، ژمارەی بریندارەکانیشیان گەیشتووەتە دوو هەزار و 918 سەرباز. ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی هەینی سوپای ئیسرائیل کوژرانی دوو سەرباز و برینداربوونی چوار سەربازی دیکەی ڕاگەیاند کە یەکێکیان ئەفسەر بوو.

ڕۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ڕایگەیاندووە لەنێوان سەربازە کوژراوەکانی ئیسرائیل لەسەرەتای شەڕی غەززەوە، پێنجیان فەرماندەی باڵای سوپان.

لەئیستاشدا ژمارەی قوربانیانی شەڕەکە لەهەردوولا تادێت بەرزتر دەبێتەوە، لە کەرتی غەززە ژمارەی کوژراوان نزیک دەبێتەوە لە 30 هەزار کەس کە تەندروستی ئەو شارە دەڵێت "زۆربەیان سڤیلن".