بیروڕا

وەزیری تەندروستی سەردانی سەنتەرێکی پشکنینی کۆرۆنای کرد

19-08-2020
وەزیری تەندروستی سەردانی سەنتەرێکی پشکنینی کۆرۆنای کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/8/19، وەزیری تەندروستی سەردانی سەنتەری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ گەشتیارانی کرد.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە یاوەری د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوبەری تەندروستی ھەولێر و تیمی تاقیگەیی، سەردانی مەیدانی سەنتەری پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای گەشتیارانی کرد لە شاری ھەولێر.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ھاتووە کە سەردانەکەی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، تایبەت بووە بە بەدواداچوون لە خزمەتگوزارییەکانی وەرگرتنی پشکنین و پێداچوونەوەی بڕوانامەی گەشتکردن، ھەروەھا ئالیەتی کەمکردنەوەی ڕۆتین و پێداویستییەکان.