وەرزش

نۆ یاریزانی بارسێلۆنا تووشی کۆرۆنا بوون

12-08-2020
نۆ یاریزانی بارسێلۆنا تووشی کۆرۆنا بوون
قەبارەی نووسین:
A A 21px

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ئاشکرایکرد ٩ یاریزانی یانەکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بە گوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی یانە کەتەلۆنییەکە، تووشبووەکان لە تیپی یەکەمی یانەکە نین و کەسیشیان بەرکەوتەیان نەبووە لەگەڵ تیمی یەکەمی یانەکە، کە گەشت دەکەن بۆ وڵاتی پۆرتوگال تا لەقۆناغی هەشتی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ببنەوە.

لەبارەی تەندروستی تووشبووەکانیش، بارسا ڕایگەیاندووە، سەرجەمیان دۆخی تەندروستیان جێگیرەو لە ئێستاشدا لە ماڵەکانی خۆیان کوارەنتین کراون.