ئەمڕۆ لە عێراق باندێكی بازرگانی كردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤ دەستگیر كران كە لە بەشێك زۆر لە شارەكانی عێراق ئەو كارەیان كردبوو.
وەزارەتی ناوخۆیی عێراق ڕایگەیاند:ئەمڕۆ باندێكی بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ كە لە حەوت كەس پێكهاتوون لە بەغدا دەستگیركراونسەرجەمیان عەرەبن و خەڵكی خوارووی عێراقن.
ڕاگەیەنراوەكەی وەزراەتی ناوخۆ دەڵێـت: هێزەكانیان بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی نەهێشتنی بازرگانیكردن بە مرۆڤ، باندێكی بازرگانیكردنیان بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ لە ناوچەی شەعەب لە باكوری بەغدا دەستگیركردووە.
وەزراەتی ناوخۆی عێراق لەو ڕاگەیەنراوەدا دەڵێت: ئەندامانی باندەكە دانیان بەوەداناوە لە پاڵ بازرگانیكردن بە ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ، كاری بەدرەوشتیشیان ئەنجامداوە."