جیهان

زلینسکی هۆشداری دەدات کە ئۆکرانیا ڕووبەڕووی تیرۆری وزە دەبێتەوە

06-11-2022
زلینسکی هۆشداری دەدات کە ئۆکرانیا ڕووبەڕووی تیرۆری وزە دەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسانی ئۆکرانیاوە ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ئۆکرانیا دەستیان کردووە بە پلاندانان بۆ ئەگەرێک کە پێشتر جێبەجێ کردنی نزیک بووە لە مەحاڵەوە.

ڕۆژنامەکە بە پشت بەستن بە بەرپرسانی کیێڤ بڵاویکردەوە، "ڕەنگە بچڕانی تەوژمی کارەبا پێویستی بە چۆڵکردنی نزیکەی ٣ ملیۆن دانیشتووی شارەکە هەبێت کە لە پایتەختی ئۆکرانیا ماونەتەوە".".

لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ئەمریکییەکەدا دۆخەکە بە "ترسناک" وەسف دەکات، کە 40%ی ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا زیانیان بەرکەوتووە، لە بەرامبەردا کرێکارانی شارەوانیی هەزار پەناگەی گەرمکەرەوەیان دروستکردووە کە دەتوانێت هاوڵاتیان بگرێتە خۆ. لە کاتێکدا ئەندازیاران هەوڵی چاککردنەوەی وێستگەکانی کارەبا دەدەن کە لەلایەن ڕووسیا بۆردومانکراون گەرچی خام و کەرەستەی پێویستیش بۆ ئەم مەبەستە بوونی نییە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، زیانە بەرچاوەکانی کەرتی وزە، ئازاری ئۆکرانییەکانی زیادکردووە، ئەمەش بەرپرسانی ناچارکردووە ئەو ئەگەرە لەبەرچاو بگرن کە زیانی زیاتر دەبێتە هۆی ئەوەیی نەتوانن خزمەتگوزارە سەرەتایەکانی گەلی ئۆکرانیا دابین بکەن.

ڕۆمان تکاچوک، بەڕێوەبەری ئاسایشی ئەنجوومەنی شاری کیێڤ وتی: ئەگەر ڕووسیا لەم جۆرە هێرشانە بەردەوام بێت، ڕەنگە تەواوی سیستەمی کارەبا لەدەست بدەین.

کاچوک بەردەوامی پێدا و گووتی: " بەرپرسانی پایتەخت پێیان وتراوە کە پێدەچێت 12 کاتژمێر پێش داڕووخانی تۆڕی وزە ئاگادارییەکیان پێبگات کە تۆڕەکە خەریکە دادەڕمێت. ئەگەر بگەینە ئەم خاڵە دەست دەکەین بە ئاگادارکردنەوەی خەڵک و داوای ڕۆشتنیان لێدەکەین".

بە گوتەی ئەو بەرپرسانە، تا ئێستا دەتوانرێت دۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی ناچار بە ڕۆشتن بکرێن، هۆشداریشیان داوە کە ڕەنگە دۆخەکە بگۆڕێت ". لە ئەگەری وەستاندنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لە شارێکدا پێویستن."

ڕوونیشیان کردەوە، "ئەگەر کارەبا نەبێت ئەوە ئاو و ئاوەڕۆش نابێت، هەر بۆیەش لە ئێستادا حکومەت و ئیدارەی شارەکە هەموو ڕێوشوێنێکی مومکین دەگرنەبەر بۆ پاراستنی سیستەمی پێدانی کارەبا".