جیهان

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەدات

03-11-2022
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەدات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

جۆ بایدن هۆشداری دەدات کە کۆمارییەکان ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەت دەکەنەوە.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی ئایندەی دیموکراسی ئەمریکا لە مەترسیدایە و بەشێک لە کاندیدەکانی کۆمارییەکان ڕەتیدەکەنەوە ئەنجامی دەنگدانەکە قبوڵ بکەن.

بایدن لە وتارێکدا داوای لە دەنگدەرانی ئەمەریکا کرد، پێش هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێس کە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، دژی ئەوەی بە توندوتیژیی سیاسی و ترساندنی دەنگدەران و توندڕەوی کۆمارییەکان وەسفی کرد، یەکبگرن.