جیهان

ئێران ڕەتیدەکاتەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕوسیا دابین بکات

17-10-2022
ئێران ڕەتیدەکاتەوە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕوسیا دابین بکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێران ڕەتیکردەوە کە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ روسیا دابین بکات لە شەری دژی ئۆکرانیا.

ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو راپۆرتانەی سەبارەت بە دابینكردنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێران بۆ رووسیا بڵاوکراونەتەوە، پەیامی سیاسیان لە پشتە.

سەرچاوە هەواڵییەکانی رۆژئاوایان کردووەتەوە کە 86%ی ئەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانانەی دژی سوپای ئۆکراینا بەکار دەهێندرێن، لە لایەن ئێرانەوە بۆ روسیا دابینکراون.