ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە سعودیە شێرێک خاوەنەکەی دەکوژێت

23-04-2021
لە سعودیە شێرێک خاوەنەکەی دەکوژێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە، شێرێک خاوەنە تەمەن٢٥ ساڵانەکەی دەکوژێت و دواتریش شێرەکە دەکوژرێت.

ئەم ڕووداوە لە سعودیە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا و بەشێک لە خەڵکی سعودیە داوادەکەن بەخێوکردنی ئاژەڵە دڕندەکان قەدەغە بکرێ.

شێرەکە لەکاتی ڕاھێناندا ھێرشیکردووەتە سەر خاوەنەکەی و کوشتویەتی. رێکخراوەکانی مافی ئاژەڵانی ئە وڵاتە داوا دەکەن خەڵکی وڵاتەکە دەست لە ماڵیکردن و زیندانیکردنی ئاژەڵان ھەڵبگیرێ.