بیروڕا

بەهۆی نەخۆشکەوتنی شای سعودیە سەردانەکەی کازمی دواخرا

20-07-2020
بەهۆی نەخۆشکەوتنی شای سعودیە سەردانەکەی کازمی دواخرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

دیوانی شاهانەی سعودیە رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 20ی تەمووزی 2020 شا سەلمان عەبدولعەزیز، شای سعودیە بەهۆی نەخۆشکەوتنییەوە رەوانەی نەخۆشخانەیەکی ڕیازی پایتەخت کراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بڕیاربوو ئەمڕۆ مستەفا کازمی لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات، سەردانی سعودیە بکات و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆمەڵێک دۆسیەی گرنگی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان هەردوولا و ناوچەکە تاوتوێ بکات، بەڵام سەردانەکەی بەهۆی نەخۆشکەوتنی شای سعودیە، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.شا سەلمان تەمەنی 84 ساڵە و لە ساڵی 2015وە حوکمی سعودیە دەکات، ئێستا محەمەدی کوڕی جێنشینیەتی