بیروڕا

كوێستان محەمەد بۆ باڵكێش: هاوكاریی بەسەر هەژاراندا دابەشدەكەین

18-07-2020
كوێستان محەمەد بۆ باڵكێش: هاوكاریی بەسەر هەژاراندا دابەشدەكەین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

کوێستان محەمەد وەزیری کار وکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند: هاوکاری دارایی بەسەر140 هەزار خێزانی کەمدەرامەت لە هەرێمی کوردستان دابەشدەكەنو ئێستا پرۆسەکە لە قۆناغی تۆمارکردنی ناوی خێزانەکاندایە.  و هاوكاریەكەش بڕی (100) هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.


كوێستان محەمەد بە باڵكێشی وت: ئێستا پرۆسەکە لە قۆناغی تۆمارکردنی ناوی ئەو خێزانانەدایە کەمدەرامەتن كە باریی داراییان باش نییە، دوای تەواوبوونی لیستەكە پارەکە رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێرییەکان دەکرێت، بۆ ئەوەی بەسەر خێزانەكاندا دابەشی كرێت.